| سلیمانی...دابه‌شكردنی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل به تیروپشك ده‌بێت |
|
|
|
| سێ شەممە, 17 کانونی دووەم 2012 10:26 |
|
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه له‌مه‌ودوا پێدانی ژماره به ئۆتۆمبێل به شێوازی تیروپشك ده‌بێت و حجزكردنی پێشوه‌خت نابێت. له راگه‌یه‌نراوێكدا ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له‌مه‌ودوا وه‌رگرتنی ژماره به‌شێوه‌یه‌ی تیر‌و پشك (قرعه) ئه‌بێت كه پێشتر به‌شێوازێكی تر دابه‌ش ئه‌كرا. له یه‌كه‌م فه‌رمانی دوای ده‌ست به‌كاربوونی عه‌قید محه‌مه‌د تاهیر ره‌شید به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند له‌مه‌ودوا پێدانی ژماره به ئۆتۆمبێل به شێوازی تیروپشك ده‌بێت و حجزكردنی پێشوه‌خت نابێت. له راگه‌یانراوه‌كه‌ی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی سلیمانی كه ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بۆئه‌وه‌یه مافی گشتی هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی ژماره به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان بچه‌سپێت و (حجزكردن) پێشوه‌خت نابێت. |